زێدان له داهاتوویه‌كی نزیك 2 گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات
هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌ی یارییه‌كانی رابردووی راست ده‌كاته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه زێدان بۆ قۆناخی دووه‌م دوو گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 جه‌نیوه‌ری 2018، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان بۆ یاری داهاتووی له لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ كه بڕیاره له 7ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت، ماركۆ ئاسێنسیۆ ده‌خاته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
زێدان له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به ئاسێنسیۆ به‌ست، له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ئاسێنسیۆ گۆڵێكی كوشنده‌ی له بارسێلۆنا تۆمار كرد و له ده‌ستپێكی لالیگاش 4 گۆڵی كرد، به‌ڵام دواتر زیزۆ ئه‌م یاریزانه‌ی په‌راوێز خست، ته‌نانه‌ت له جامی جیهانی یانه‌كان بۆ یه‌ك خوله‌كیش پشتی پێنهبهست.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌نجامه خراپه‌كانی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه، زینه‌دین زێدانی ناچار كردووه كه چه‌ندان گۆڕانكاری بكات، هه‌ڵبه‌ت باس له‌وه‌ش كراوه كه رۆڵی بێنزێما له نێو یاریگه كه‌م ده‌كاته‌وه و به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسێنسیۆش فشاره‌كانی میدیاكان و هانده‌ران له‌سه‌ر خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه.
پلانی دووه‌می گۆڕانكارییه‌كانی زیزۆ له گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد پێكهاتووه، به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌م یاریزانه‌ی یانه‌ی چێڵسی به ته‌واوه‌تی له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید نزیك بۆته‌وه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی كیپای گۆڵپارێزی بلباو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسێنسیۆ بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و كڕینی ئیدین هازارد ریزه‌كانی بۆ ململانێكردنی ناسناوه‌كان رێكبخاته‌وه.
