كریستیانۆ له له‌نده‌ن به‌دوای خانوویه‌كدا ده‌گه‌ڕێت
كریستیانۆ ئاماده‌كاری بۆ رۆیشتن له ریال مه‌درید ده‌كات
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماده‌یه ریال مه‌درید جێبهێڵێت و بۆ وه‌رزی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 جه‌نیوه‌ری 2018، رۆژنامه‌ی ئێسكپرێسی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه رۆناڵدۆ له له‌نده‌ن هه‌وڵی دابینكردنی خانوویه‌ك ده‌دات، هاوكات به‌دوای قوتابخانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆنیۆری كوڕه گه‌وره‌ی لێی بخوێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماده‌كاری پێش جێهێشتنی یانه مه‌دریدیه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه له‌سه‌ر زاری كه‌سێكی نزیك له رۆناڵدۆ ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه كه كریس هێشتا له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ پرێمه‌رلیگ ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كریستیانۆی بۆ باشتركردنی مووچه و گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی ناچار كردووه بیر له رۆیشتن له یانه‌ی شایانه بكاته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوو رۆژنامه‌كانی ئه‌ورووپا بڵاویانكرده‌وه كه مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی، كه له هاوینی 2009 په‌یوه‌ندی به گالاكتیكۆسی شایانه كرد.