به‌به‌ڵگه.. عه‌بادی پشتگیری له ته‌عریبكردنی ناوچه‌ی سه‌رگه‌ران ده‌كات
ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای نووسینگه‌ی عه‌بادی پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌ربڕیوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاڵپشتی له هه‌وڵی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات و عه‌ره‌به هاورده‌كانیش به ده‌ست له پشدانی عه‌بادی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەری شاره‌دێی سەرگەڕان بە کوردستان24 راگەیاند: ئەفسەرێکی پلە باڵا لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ناحیەی سەرگەڕانی کردووە و پشتیوانی عەبادی بۆ عەرەبە هاوردەکان دەربڕیووە. گوتیشی: ئەو ئەفسەرە پلە باڵایەی نووسینگەی عەبادی، لەكاتی سەردانی بۆ سەرگەڕان، بە عەرەبە ھاوردەكانی گوتبوو، ئێوە ناسنامە و ھەموو بەڵگەنامەكانتان لێرەن، لێرە دەمێننەوە.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه تایبه‌ت به كوردستان 24 نێردراوه و لەڕێگای مۆبایلەوە وێنەگیراوە، ئەفسەرێکی پلە باڵا دەردەکەوێت کە لە نووسینگەی حەیدەر عەبادیەوە ھاتۆتە ناوچەی سەرگەڕان قسە بۆ عەرەبە ھاوردەکان دەکات و داوایان لێ دەکات شوێنەکە جێ نەھێڵن.
بەڕێوبەری ناحیەی سەرگەڕانيش كه فەرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه و لەلایەن عەرەبە ھاوردەکانەوە لەپۆستەکەی دوورخراوەتەوە، باس لەبوونی مەترسیەکی گەورە لەسەر دەکات ناوچەکە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه کێشەی زەوی و زارەکانی ناوچەی سەرگەڕان گەیێندراوهته پەرلەمانی عێراق، بەڵام تائێستا ھیچ چارەسەرێکی بۆ نه‌كراوه.
ماوه چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک ھاوڵاتی عەرەبی ھاوردە چونەتە سەر بەشێک لە گوندەکانی سەر بەناحیەی سەرگەڕان، بەپێ دیکۆمێنتەکان، بەشێک لەو عەرەبانەی ھاتوون، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە لەلایەن حکومەتی عێراقه‌وه قەرەبوو کراونەتەوە و گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
ھ أ