بارسێلۆنا به‌بێ مێسی یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
پلانی ڤاڵڤێردی بۆ شوێنگره‌وه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌بێت
یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌كارییه‌كانی به‌بێ لیۆنێل مێسی بۆ یاری داهاتووی له جامی شای ئیسپانیا ده‌ستپێكرد، رۆژنامه‌یه‌كیش پلانی ڤاڵڤێردی بۆ شوێنگره‌وه‌ی لیۆ ئاشكرا ده‌كات.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له جامی شای ئیسپانیا، له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ببێته‌وه.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یارییه پشووی زیاتری به لیۆنێل مێسی داوه كه هێشتا له ئارجێنتینایه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ته‌لۆنیا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه به‌رپرسیاریه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی مێسی به یاریزانی به‌رازیلی پاوڵینهۆ ده‌به‌خشێت.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی پاوڵینهۆ رایگه‌یاندووه كه ئه‌و یاریزانه به‌رده‌وام به پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز ده‌می ره‌خنه‌گران داده‌خات.