كاتی یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان ئیسپانیا و ئارجێنتین ئاشكر كرا
مێسی له مه‌درید رووبه‌ڕووی ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا ده‌بێته‌وه
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له مه‌درید هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئارجێنتینا پێش مۆندیالی 2018ـی رووسیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 جه‌نیوه‌ری 2018، كاتی یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئارجێنتینای ئاشكرا كرد و رایگه‌یاندووه كه یارییه‌كه له 27ـی مارسی ئه‌مساڵ له له یاریگه‌ی میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م یارییه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه تێیدا ئیسپانیا كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می مۆندیال و هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی پورتوگال، مه‌غریب و ئێران یاری ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتیناش له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئایسله‌ندا، كرواتیا و نێجێریا یاری ده‌كات.
