دووانه‌ی سكێك له دوو ساڵ و مانگ و رۆژی جیاواز له دایكبوونه
ساڵی رابردووش رووداوێكی هاوشێوه له‌و وڵاته تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
دایكێكی ئه‌مه‌ریكی، به سكێك دووانه‌یه‌كی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكیان له ساڵ و مانگ و رۆژێكی جیاواز.
له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كالیفۆرنیا، شه‌وی سه‌ری ساڵ، دایكێك دووانه‌یه‌كی ده‌بێت، كه ماوه‌ی له‌دایكبوونه‌كه 20 خووله‌كی خایاندووه، به‌جۆرێك منداڵی یه‌كه‌م، له ساڵی 2017 له دایكبووه و منداڵی دووه‌می دوای 20 خووله‌ك، له دایكبووه و كه‌وتووه‌ته ساڵی 2018.
دایك و باوكی دووانه‌كه، منداڵه‌كانییان ناو ناوه، خواكین و ئیتان دی جیسوز، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی پزیشك، ده‌بوایه رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018 دووانه‌كه بێنه سه‌ر دنیا، به‌ڵام دایك و باوكه‌كه بڕیاریاندا چاوه‌ڕوان نه‌بن و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
منداڵی یه‌كه‌م كوڕه و له ناوه‌ڕاستی شه‌و، كاتژمێر 11:58 خووله‌كی شه‌وی 31/12/2017 له دایكبووه، واتا ته‌نها دوو خووله‌ك به‌ر هاتنی ساڵی 2018.
دوای 18 خووله‌ك و كاتژمێر 12:16 خووله‌كی 1/1/2018، منداڵی دووه‌م، كه كچه، له دایكبوو.
به‌و جۆره‌ش، هه‌ر یه‌كێك له‌و منداڵانه له رێككه‌وتێكی جیاواز له دایكبوونه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی 18 خووله‌ك نێوانیان بووه، به‌ڵام له ساڵ و مانگ و رۆژێكی جیاواز له دایكبوونه، یه‌كێكیان دووایین خووله‌كه‌كانی كۆتایی ساڵ، ئه‌وی دیكه‌ش، سه‌ره‌تای خووله‌كه‌كانی ساڵی نوێ.
ته‌ندرووستی هه‌ردوو منداڵه‌كه و دایكیشیان جێگیره و پزیشك سه‌رپكشی كردوون بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه.
