زێدان به‌بێ كریستیانۆ یاری داهاتووی ده‌كات
پێشبینی ده‌كرێت ماوه‌ی دابڕانی له ریال مه‌درید درێژتر بكرێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زینه‌دین زێدان بۆ یاری داهاتووی له جامی شای ئیسپانیا بانگهێشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان ده‌بێته میوانی یانه‌ی نۆمانسیا.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 جه‌نیوه‌ری 2018 ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی پشووه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له‌م پێناوه‌شدا بۆ یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر نۆمانسیا به‌شداری به كریستیانۆ ناكات.
رۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه ره‌نگه زیزۆ بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له جامی شای ئیسپانیا كه له 10ـی ئه‌م مانگه ده‌كرێت دیسان كریستیانۆ دووربخاته‌وه.