ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به یه‌ك هه‌نگاو بۆ یاری كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت
هه‌زاران هانده‌ر بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌ره‌و كوێت به‌ڕێكه‌وتن

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌ك هه‌نگاوی بۆ گه‌یشتن به یاری كۆتایی ماوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 جه‌نیوه‌ری 2018، له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جابر ئه‌حمه‌د له كوێت، هه‌ڵبژارده‌ی عوممان و به‌حرێن له كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بردنه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان راسته‌وخۆ بلیتی یاری فایناڵ ده‌بڕێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یارییه‌كی زه‌حمه‌ت له كاتژمێر 08:30ـی شه‌و رووبه‌ڕووی ئیمارات ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به یه‌كه‌می گرووپه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناخه و هیچ شكستێكی نههاتۆتهڕێ، به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه ده‌گاته یاری كۆتایی.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئیلاف، هه‌زاران هانده‌ری عه‌ره‌بی عێراق له به‌غدا و ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عێراق بۆ هاندان و پاڵپشتیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و كوێت به‌ڕێكه‌وتوون.
بڕیاره یاری كۆتایی له رۆژی هه‌ینی داهاتوو كه ده‌كاته 5ـی ئه‌م مانگه له كاتژمێر 8:00ـی شه‌و به‌ڕێوه بچێت.