به هۆى جله‌كانييه‌وه كچه هونه‌رمه‌ندێكى سووريا رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه
به‌شدارى له هه‌ڵمه‌تى هاوكاريكردنى هه‌ژارانى وڵاته‌كه‌ى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كچه هونه‌رمه‌ندى سووريايى ره‌نا ئه‌بيه‌ز به هۆى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى كۆمه‌ككردنى هه‌ژارانى وڵاته‌كه‌يه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده له گه‌ڕه‌كێكى ديمه‌شق وێنه‌ى له‌گه‌ڵ مندڵه هه‌ژاره‌كان گرتووه و له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نا ئه‌بيه‌ز به جلوبه‌رگى نمايش ده‌ركه‌وتووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌و جلوبه‌رگه به "ئابڕوبه‌رانه" وه‌سفكراوه.

ژماره‌يه‌كى ديكه له ره‌خنه‌گرانى ره‌نا ئاماژه‌يان به‌وه كردووه، "ره‌نا سوودى خراپ له ئێش و ئازار و هه‌ژارى خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ خۆنمايشكردنى".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا لاپه‌ڕه‌ى (واقعنا) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وێنه‌ى ره‌ناى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسيوه: "ره‌نا ئه‌مه نمايشى سه‌ر به‌رگى گۆڤاره‌كان نييه، تۆ له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى نيشتيمانيدا وه‌ستاوى".
سه‌رچاوه: عربي21
و:ئ.ر