"جارێكی دیكه كۆتینهۆ به درێسی لیڤه‌رپوول نابیننه‌وه"
"كۆتینهۆ هیچ پێكانێكی نییه و جارێكی درێسی ژماره 10ـی لیڤه‌رپوول ناپۆشێته‌وه"
به گوێره‌ی میدیا وه‌رزشییه‌كانی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و كۆتینهۆ له كورترین ماوه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات و جارێكی دیكه درێسی لیڤه‌رپوول ناپۆشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه لیڤه‌رپوول ده‌رگای گفتووگۆی بۆ بارسێلۆنا كردۆته‌وه و به بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ كۆتینهۆی به یانه‌ی بارسا فرۆشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كۆتینهۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌شقه‌كانی لیڤه‌رپوول، به‌ڵام بڕیاریداوه هیچ یارییه‌كی دیكه بۆ یانه‌ی ریدز نه‌كات و چاوه‌ڕی ده‌كات تا به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا واژۆ ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و بریتانیا پێكانه‌كه‌ی كۆتینهۆ كه به‌هۆیه‌وه به‌شداری یاری رابردووی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول نه‌كرد، به ناڕاست ده‌زانن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چوونی كۆتینهۆ بۆ بارسا وه‌سف ده‌كه‌ن.