مۆبایلی نۆت8 كێشه‌ی هه‌یه
"ئەوانەی كڕیویانە دەتوانن بیگێڕنەوە"
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای سامسۆنگ دانی به‌وه دانا كه پاترییه‌كانی مۆبایله‌كانی جۆری (Not8) كێشه‌یان هه‌یه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، كۆمپانای سامسۆنگ دانی به‌وه داناوه كه پاترییه‌كانی جۆری نۆت8 كێشه‌یان هه‌یه، چونكه كاتێك رێژه‌ی بارگاویی بونیان ده‌گاته 0%، به ئاسانی ناكه‌ونه‌وه كار، ته‌نانه‌ت دوایی ئه‌وه‌ی كه دووباره بارگاویی ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، كه ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه ناده‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و جۆره مۆبایله‌یان كڕیوه‌وو كێشه‌یان هه‌یه ده‌توانن بیگه‌ڕیننه‌وه بۆ كۆمپانیا و یه‌كێكی نوێ وه‌ربگرن.