"قه‌یرانی دارایی و سیاسی پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان دواخستووه"
پڕۆسەی یەكستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە
K24 - ھەولێر
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەھۆی قەیرانی دارایی و سیاسییەوەوە پرۆسەی یەكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە دواكەوتووە.
لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی باسی رۆژ، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەلومەرجی ئاڵۆزی سیاسی و قەیرانی دارایی ھەرێمی كوردستان، پڕۆسەی یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی دواخستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆسەكە به‌رده‌وامه".