مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت هێنریك میختاریان به ئه‌ستێره‌یه‌ك بگۆڕێته‌وه
مۆرینهۆ داوای ئاڵوگۆڕكردنی یاریزانێكی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئیتاڵیا كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت هێنریك میختاریان بكاته قوربانی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئینته‌ر میلان.
رۆژنامه‌ی كۆرێری دیللۆ سپۆرت له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 جه‌نیوه‌ری 2018 پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه مانچێسته‌ر یونایتد و ئینته‌ر میلان له باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دوو ئه‌ستێره گفتووگۆیه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لوسیانۆ سپالێتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان چاوی بڕیوه‌ته گواستنه‌وه‌ی هێنریك میختاریان، مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتدیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له ماورۆ ئیكاردی.
سپالێتی ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی میختاریان ده‌ستبه‌رداری جواو ماریۆی ناوه‌راستكاری پورتوگالی یانه‌كه‌ی بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سپالێتی نایه‌وێت ئیكاردی له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام چاویشی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی میختاریان هه‌ڵنه‌گرتووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه یانه‌ی ئینته‌ر میلان له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی میختاریان، راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی جیرارد دیۆلۆفیۆی ئه‌ستێره‌ی لاوی بارسێلۆنا ده‌خاته‌گه‌ڕ.