له كۆرياى باكوور مووشه‌كى باليستى له سهۆڵ درووستكراويش داهێنرا
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته به مووشه‌كى له به‌فر و سهۆڵ درووستكراو سه‌رنجى هاووڵاتيانيان راكێشا
K24 – هه‌ولێر:
له بيۆنگ يانگى پايته‌ختى كۆرياى باكوور، به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زاينييه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته به مووشه‌كى له به‌فر و سهۆڵ درووستكراو، ئاههنگهكانيان رازانده‌وه و سه‌رنجى هاووڵاتيانيان راكێشا.

رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى بڵاويكرده‌وه، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كۆرياى باكوور، وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و فێستيڤاڵهيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زاينى له بيۆنگ يانگ به‌ڕێوه‌چوو و هاوشێوه‌ى فێستيڤاڵهكانى درووستكردنى په‌يكه‌ر له لم و به‌فر، ئه‌وانيش هاوشێوه‌ى مووشه‌كه باليستييهكانيان له سهۆڵ و به‌فر درووستكردبوو.
