ڤاڵڤێردی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به مه‌ترسیدارترین رووبه‌ڕبوونه‌وه وه‌سف ده‌كات
ڤاڵڤێردی له باره‌ی به‌شداریكردنی مێسی و سوارێز بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی
له جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له ئه‌ركێكی سه‌ختدا ده‌بێته میوانی سێلتاڤیگۆ، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كه به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 جه‌نیوه‌ری 2018، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنای دوو پاتی ده‌كاته‌وه سێلتاڤیگۆ یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ركابه‌ره‌كانیان.
ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: ئێمه باش سێلتاڤیگۆ ده‌ناسین و له‌م وه‌رزه یاریمان به‌رامبه‌ریان كردووه و ده‌زانین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، سێلتا یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ركابه‌ره‌كانی ئێمه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبڵی بۆ ئێمه هه‌واڵێكی زۆر خۆشه، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ئارام بین، ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێده‌ده‌ین و پێویسته شوێنی خۆی بكاته‌وه.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: ره‌نگه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی مێسی و سوارێز و ماسكێرانۆ یاری نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان به دره‌نگی له پشووه‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه و نامانه‌وێت مه‌ترسییان له‌سه‌ر درووست بكه‌ین و نامه‌وێت یاریزانه‌كان تووشی پێكان بن.
ده‌رباره‌ی كۆتینۆ ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه یاری ده‌كات، ناشزانم له چه‌ند رۆژی داهاتوو چی رووده‌دات، یاریزانێكی چاكه و وه‌كو رێزێك بۆ یانه‌كه‌ی و یاریزانه‌كه ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆمتیتی، راهێنه‌ری بارسا گوتی: ئۆمتیتی زۆر دڵخۆشه له یانه‌كه‌مان و ئێمه‌ش به بوونی ئه‌و دڵخۆشین، هیوادارین بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت.
بارسێلۆنا له قۆناخی 32 جامی شای سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان یه‌كه‌مین یاری خۆی له ساڵی نوێ ئه‌نجام ده‌دات، كاتێك ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ.