به گوێره‌ی ئه‌م بڕگه‌یه مێسی ده‌توانێت له بارسێلۆنا بڕوات
بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت
به گوێره‌ی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی ده‌توانێت ساڵێك به‌ر له‌ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2018 هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه كه په‌یوه‌سته به بڕگه‌یه‌ك لهبۆندهكهی مێسی.
لیۆ دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تاوه‌كوو ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ بارسا نوێكرده‌وه، ئێستا ئاشكرا كراوه كه لیۆ مه‌رجی بۆ یانه‌كه‌ی داناوه‌و گوتویه‌تی: له ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌وا ده‌توانێت یانه‌كه جێبهێڵێت.
له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ بارساغ باسی ئه‌وه‌ش كراوه كه ساڵێك به‌ر له ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگه‌رێته‌وه یانه‌كه‌ی منداڵی یانه‌ی نیولز ئۆلد بۆیز بارسا نابێت رێگه‌ی لێ بگرێت، كه له‌رابردوو لیۆ چه‌ند جار گووتبووی ده‌مه‌وێ له‌م یانه‌یه كۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشیم بهینم.
