ڤاڵڤێردی گۆڕانكارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند
ڤاڵڤێردی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به ئاڵۆز و قورس وه‌سف ده‌كات
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له نێو یاریگه‌ی خۆی له كامپ نوو یه‌كه‌مین یاری له لالیگا له 2018 به‌رامبه‌ر لیڤانتی ده‌كات، راهێنه‌ری بارسا گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی كردووه و باسی كۆتینهۆش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2018، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤانتی، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی به ئاڵۆز و قورس وه‌سف كرد، ده‌شڵێت: ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین جیاوازی خاڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانمان زیاتر بكه‌ین.
له باره‌ی كۆتینهۆ، ڤاڵڤێردی گوتی: كۆتینهۆ یاریزانێكی گرینگ و گه‌وره‌یه، نامه‌وێت قسه‌ی زیاتر له باره‌ی ئه‌و یاریزانه بكه‌م، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كارگێرانی بارسا بكه‌ن و بزانن چی نوێ له باره‌ی ئه‌و یاریزانه راده‌گه‌یه‌نن.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: نامه‌وێت چیتر باسی كۆتینهۆ بكه‌م، به‌ڵكوو ده‌مه‌وێت ته‌نیا بیر له یاریزانه‌كانی ئێستای بارسا بكه‌مه‌وه، كه لای من زۆر به‌نرخ و خۆشه‌ویستن.
له باره‌ی ئه‌و بڕگه و به‌ندانه‌ی له گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی دا هاتووه، ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌وانه شتی تایبه‌تن و رێككه‌وتنی نێوان بارسا و یاریزانه‌كه‌یه، بۆیه من نامه‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه‌ش قسه بكه‌م.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئارنایزی ئه‌ستێره‌ی لاوم بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخستووه، له داهاتووشدا چاوم له‌سه‌ر (ئالینا)ـش ده‌بێت و ئه‌ویش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی له تیپی یه‌كه‌می بارسا یاری بكات.
له باره‌ی یاریكردنی عوسمان دێمبلی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، ڤاڵڤێردی گوتی: یاریكردن له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌رفه‌تێكی كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان، دێمبلی لای ئێمه گرینگه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاوه، ده‌مانه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵی بڕۆین تا به‌ته‌واوه‌تی توانای جه‌سته‌یی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و سبه‌یش له یارییه‌كه ده‌یبینن.
له باره‌ی رافینها و دیۆلۆفیۆ، راهێنه‌ری بارسا گوتی: من ته‌نیا ده‌توانم 18 یاریزان بانگهێشتی یارییه‌كان بكه‌م، ئه‌وان بۆ سبه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نابن.
له گه‌ڕی 18ـه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 06:15 خولهك به كاتی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی لیڤانتی ده‌كات، بارسا بۆ ئه‌م یارییه به‌بێ سێرخیۆ بۆسكێتس یاری ده‌كات كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی راگیراوه، ئالكاسێر، ئۆمتیتی و ئاردا توران به‌هۆی پێكانه‌وه دوور خراونه‌ته‌وه.
