به‌ فه‌رمی یارییه‌كانی خولی نایابی فووتساڵی كچان و خولی لاوان راگیرا

فیدراسیۆنی تۆپی پی پێی كوردستان هۆكاره‌كه‌ی خستۆته‌ڕوو

خولی نایابی لاوانی کوردستان و خولی نایابی فووتساڵی کچان به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن بۆ ماوه‌ی هەفتەیەک دەوەستن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 6 جه‌نیوه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بڕیاری دا بەهۆی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قوتابیان، بۆ ماوەی هەفتەیەک یارییەکانی خولی نایابی لاوانی کوردستان و خولی نایابی فووتساڵی کوردستان بوه‌ستن و تاکو رۆژی 19ـیی ئەم مانگە هیچ یارییەکی هەردوو خولەکە بەڕێوە ناچێت.

 تا ئێستا پێنج گەڕ لە هەردوو خولی نایابی لاوانی تۆپی پێی و خولی لاوانی فووتساڵی كچان بەڕێوەچووە و هەموو هەینییەک گەڕێکی خولەکان بەڕێوە دەچێت.

گرته‌یه‌ك له‌ خولی لاوانی تۆپی پێی كوردستان وه‌رزی 2017 ـ 2018. فۆتۆ: ئومێد ئیبراهیم
گرته‌یه‌ك له‌ خولی لاوانی تۆپی پێی كوردستان وه‌رزی 2017 ـ 2018. فۆتۆ: ئومێد ئیبراهیم