ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه‌ی كه میدیاكانی عه‌ره‌بی له جامی كه‌نداو ویستیان بیشارنه‌وه
به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی یاری كۆتایی عوممان و ئیمارات
K24 - كوێت:
له یاری كۆتایی 23ـه‌یه‌مین جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات و عوممان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه و به ئه‌نجامی 5-4، عوممان نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له كۆتایی یارییه‌كه‌دا، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له یاریگای شێخ جابری له كوێت، جامی یه‌كێك له پهرژینهكانی شوێنی دانیشتنی جه‌ماوه‌ر شكا و ژماره‌یه‌ك هانده‌ری ئاماده‌بوو كه‌وتنه خواره‌وه و برینداربوون.
تا ئێستا ئاماری وردی رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدانیش له رووداوه‌كه تۆمارنه‌كراوه و ته‌نها چه‌ند هانده‌رێك به سووكی برینداربوونه.
ئه‌م رووداوه سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رپرسانی رێكخه‌ری جامی كه‌نداو و به‌شێك له میدیاكان وه‌ك پێویست گرینگی پێ نه‌درا، دواتر له دیمه‌نه‌كه سۆشیاڵ میدیای هه‌ژاند و به ناچاری به‌شێكی زۆر له میدیاكان ئه‌مڕۆ كردیانه بابه‌تی گه‌رمی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان.