هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌چێته ژاپۆن و كۆریای باشوور
چاره‌نووسی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له جامی كۆنیفای 2018 یه‌كلایی ده‌بێته‌وه

K24 ـ هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان بۆ یاریكردن له لایه‌ن دوو هه‌رێمی سه‌ر به كۆریای باشوور و ژاپۆن به فه‌رمی بانگهێشتنامه‌یه‌كیان پێگه‌یشتووه و قبوڵیشیان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2018، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه له مانگی 12ـی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بۆ یاری دۆستانه ده‌چێته ژاپۆن، دواتریش رووده‌كه‌نه كۆریای باشوور و دووه‌مین یاری دۆستانهخۆیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكی دیكه‌ی سه‌ر به‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
له باره‌ی چاره‌نووسی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له جامی كۆنیفای 2018ـی له‌نده‌ن كه بڕیاره له مانگی 6ـی ئه‌مساڵ له بریتانیا به‌ڕێوه بچێت، سه‌فین كانه‌بی له وه‌ڵامی كوردستان24ـدا گوتی: به‌هۆی پێنه‌دانی ڤیزا، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ناتوانێت به‌شداریی له جامی كۆنیفای داهاتوو بكات كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ له له‌نده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌فین كانه‌بی گوتیشی: ته‌نیا كوردستان له لایه‌ن بریتانیا ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو چه‌ند هه‌رێمێكی دیكه‌ش له ئه‌فریقا و وڵاته‌كانی دیكه به‌هۆی پێنه‌دانی ڤیزا ناتوانن به‌شداریی له جامی كۆنیفای له‌نده‌ن بكه‌ن.
كانه‌بی ده‌شڵێت: ئێمه هێشتا به‌ڕێژه‌ی 100% بێ هیوا نه‌بووین و هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌ستخستنی ڤیزای یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنمان له جامی كۆنیفای 2018ـی له‌نده‌ن هه‌بێت.
سه‌فین كانه‌بی گوتیشی: له دوای كۆتایی هاتنی خوله‌كانی كورستان، به دیاریكراوی له سه‌ره‌تای مانگی 5ـی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان رێك ده‌خه‌ینه‌وه و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز دروست ده‌كه‌ینه‌وه و ئاماده‌یان ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان پێشتر له 2012 میوانداریی جامی ڤیڤای كردووه و ناسناوهكهشی برده‌وه كه تایبه‌ت بووه به هه‌رێمه‌كانی جیهان، ئێستاش كوردستان بۆته ئه‌ندام له جامی كۆنیفا، دوایینجاریش كوردستان له 2016 له ئهبغازیای سه‌ر به رووسیا به‌شداریی له‌و پاڵه‌وانێتییه كردووه، پێشتریش له سوید و فره‌نساش به‌شداریی هه‌مان پاڵه‌وانێتی كردووه.
