دادگای فیدراڵ: پێدانی كورسی په‌رله‌مان به ئێزدی به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌بێت
هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س مافی نوێنه‌رێكیان له په‌رله‌مان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
دادگای ئیتیحادی عێراق بڕیاریدا، پێویسته ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ پێكهاته‌ی ئێزدی ته‌رخان ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پێكهاته‌یه بگونجێت.
ئه‌یاس سامۆك، وته‌بێژی فه‌رمی دادگای ئیتیحادی رایگه‌یاند، "دادگای باڵای فیدراڵ بڕیاری ژماره‌ی "11/2010"ی ده‌ركردووه، كه تایبه‌ته به ژماره‌ی كورسییه‌كانی پێكهاته ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق".
وه‌ك سامۆك ئاماژه‌ی پێكرد "به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره و به له‌به‌رچاوگرتنی مادده‌ی 49 له ده‌ستووری عێراق، پێكهاته‌ی ئێزدی مافی وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك كورسی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پێكهاته‌یه بگونجێت، كه به‌گوێره‌ی یاسا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئاماری ده‌نگده‌ران، هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س مافی وه‌رگرتنی كورسییه‌كیان له په‌رله‌مان هه‌یه".
له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش ستراتیژیه‌تێكی نوێ بێت بۆ زیادكردنی درزه‌كانی ناوماڵی كورد و، مه‌به‌ست لێ پێدانی هزری جیاكاری بێت به پێكهاته‌ی ئێزدی، كه هه‌میشه ئێزدی به به‌شێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كورد و قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌رێمی كوردستان ناسراوه و، هه‌رچه‌نده له هه‌موو خوله‌كانی په‌رله‌ماندا ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری ئێزدی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌بووه، به‌ڵام تائێستا به‌لیستی جیاواز نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان و هه‌میشه له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانییه‌كان هه‌ڵیانكردووه.