هاووڵاتییەکی کورد دوای مانگێک لەڕفاندنی ئازادکرا
ئه‌و هاووڵاتیه كورده له‌لایه‌ن گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قه‌وه رفێندرابوو
K24- هه‌ولێر:
ڕەمەزان حەمید كه هاوڵاتییەکی کوردی قەزای خوورماتوويه، به‌ر له مانگێک لەلایەن گرووپە شیعەکانەوە ڕفێنرابوو. دوای سەردانی شاندێك لەکەسایەتییەکانی خوورماتوو و، کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، لەسەر داوای ئەو شانده، ئەمڕۆ ئەوهاوڵاتییە کوردە لە لایەن قەیس خەزعەلی بەرپرسی گرووپی عەسائیب ئەهلول حەقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئازادکرا و ڕادەستی کەسووکارەکەی کرایەوە.
مامۆستا هاوار کە سەرپەرشتیاری شانده‌كه بوو، بەکوردستان24ی ڕاگەیاند، یەکەم بەرهەمی چوونی شانده‌كه‌مان بۆ بەغدا، ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیێە کوردە بوو، کە ئێستا بەکەسووکارەکەی شادبووەتهوه.
