مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ: ئاماده‌ين نێوانگيرى هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ين
داواکاریی ئەنجامدانی نێوەندگیرییمان پێگەیشتووە
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا وهەولێر، رایگەیاند: ''داواکاریی ئەنجامدانی نێوەندگیرییمان پێگەیشتووە. 21ی ئەم مانگە دەچینە بەغدا و لەپاڵ بابەتە دووقۆڵییەکاندا باسی ئەمەش دەکەین''.
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، ''پێویستە لە قۆناغی دوای ريفراندۆمدا بەغدا و هەولێر رێکبکەون. ئەوەی کە هەولێر رایگەیاند پابەند دەبێت بە بڕیارەکانی دادگای دەستووریی عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام پێویستە لێرەدا ئاشتەواییەکی روون دەستەبەربکرێت. بۆ ئەمەش ئێمە ئەوەی بکەوێتە سەرشانمان ئەنجامیدەدەین''.
هه‌روه‌ها گوتى: ''پێویستە هەولێر دان بەوەدا بنێت کە بەڕوونی پابەندی دەستووری حکوومەتی ناوەندییە''.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاسایی بوونه‌وه‌یه هه‌بێت، ئێمه‌ش ده‌توانین هاوكاربین، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه داواكاریه‌كی له‌و شێوه‌یه هه‌یه بۆ نێوه‌ندگیری. ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه له 21ی كانوونی دووه‌مدا بچین بۆ به‌غدا و له پاڵ بابه‌ته دوو قۆڵیه‌كان گفتوۆگ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش بكه‌ین. خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه ساتێ زووتر ئه‌و كێشانه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا ئه‌و كێشه‌یه تێپه‌ڕێنرێت. دوای ئه‌وه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروستبوو، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكرد ئه‌و كات له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا كێشه‌یه‌كمان نابێت".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا دراوسێی عێراقه، له هه‌مانكاتدا ده‌سته خوشكێتی، هه‌موو جۆره پشتیوانیيهكی ده‌كه‌ن له به‌هێزبوون و سه‌قامگیربوونی.
گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دووباره هه‌ڵسێته‌وه سه‌ر پێ، توركیا به‌هێزترین پشتیوانی ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا به‌هۆی باشیكه‌وه كه‌مێك گرژی تێكه‌وت، سیاسه‌تی ناوخۆ، هاوسه‌نگی جیاوازی هه‌یه له‌وێ، به‌ڵام باشین و زۆر باشتریش ده‌بین. 21ی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین".