ڤایرۆسێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مێشك دۆزرایه‌وه
ئه‌و ڤایرۆسه ده‌توانێت دیواره‌كانی به‌رگری تێپه‌ڕێنێت و خۆی بگه‌یه‌نێته خانه‌كانی شێرپه‌نجه
K24- هه‌ولێر:
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌كارهێنانی ڤایرۆس بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێ نه‌خۆشی شتێكی نامۆ نییه، له‌ئێستادا ڤایرۆس بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان به‌كارده‌هێندرێت، به‌تایبه‌ت كه زانایان توانیویانه ڤایرۆسێكی تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنی ده‌زگای دژه ته‌نه‌كان بۆ ساڕێژكردنی شێرپه‌نجه بدۆزنه‌وه.

ژماره‌یه‌ك پسپۆری به‌ریتانی له توێژینهوهیكهدا ده‌ریانخستووه، ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی كه بۆ شێرپه‌نجه‌ی مێشك دۆزیوه‌ته‌وه، هیچ زیانێكی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ نییه و، ده‌توانێت دیواری موولووله‌كانی مێشك ببڕێت بۆئه‌وه‌ی بگاته گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی مێشك و، دژه ته‌نه‌كان به‌هێز بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌یه‌كی سروشتی ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره له‌ناو ببات و شوێنی نه‌خۆشییه‌كه‌ش سارێژ بكات.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری نیو ئه‌تله‌س "New Atlas"، ژماره‌یه‌ك كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه، كه له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان پێ بكرێت، له قۆناغی پراكتیكی ئه‌و پرۆسه‌یه‌شدا، به‌ر له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، ئه‌و ڤایرۆسه له‌ڕێگه‌ی دڕكه‌په‌تكه‌وه "حبل الورید" خراوه‌ته ناو له‌شیانه‌وه، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسه‌كه توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته ته‌واوی شانه و ریشاڵه‌كانی له‌ش.
عادل سهمسۆن، ئه‌ندامێكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌یه و ده‌ڵێت: ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ڤایرۆس بتوانێت دیواره‌كانی به‌رگری كۆئه‌ندامی ده‌مار تێپه‌ڕێنێت و بگاته مێشك و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری و به‌رگری مسۆگه‌ر و به‌هێز بكات. ئه‌مه‌ش یارمه‌تی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌دات، هیوایه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ری بۆ بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێت دوای دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، دژه‌ته‌نه‌كان و به‌رگری له‌ش به‌هێز بكات.
وه‌ك تیمی تویژه‌ران ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه هێشتا به‌رده‌وامه و، پزیشكانی ئه‌و تیمه به‌و هیوایه‌ن، ئه‌و ڤایرۆسه سوودبه‌خشه، شوێنی چاره‌سه‌ری كیمیایی و تیشكی كارۆموگناتیسی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بگرێته‌وه.