بۆ ئافره‌تان.. چى له باره‌ى بۆنى سرووشتى هاوسه‌ره‌كانتان ده‌زانن
بۆنى سرووشتى جه‌سته‌ى پياوان كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ژنان هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له توێژه‌رانى ده‌روونى زانكۆى كۆلۆمبياى بريتانى له كه‌نه‌دا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه بۆنى سرووشتى جه‌سته‌ى پياوان كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هێوربوونه‌وه‌ى ئافره‌تان و دابه‌زانى فشارى سه‌ريان هه‌يه.
گۆڤارى (MedXpress)، ئه‌نجامى ئه‌و توێژينهوهيهى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر 96 گرووپى ئافره‌ت و پياو ئه‌نجامدراوه.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا پياوهكان لهسهريان پێويست كراوه، كراسێكى پاك بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر له‌به‌ر بكه‌ن و هيچ جۆره بۆن و موعه‌ته‌ر و لابهرێكى بۆن و ئاره‌ق به‌كارنه‌هێنن. هه‌روه‌ها لێيان قه‌ده‌غه‌كراوه جگه‌ره بكێشن و خواردنێك بخۆن كه بۆنى ناخۆشى هه‌بێت.
دواى تێپه‌ڕينى رۆژێكى ته‌واو، كراسه‌كان به جۆرێك هه‌ڵگيراون كه بۆنيان نه‌ڕوات و ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته هاوسه‌ره‌كانيان تا بۆنيان بكه‌ن.
دواى ئه‌وه ئافره‌ته‌كان سه‌ره‌تا تاقيكردنه‌وه‌ى فشاريان (stress test) بۆ ئه‌نجامدراوه، خراونه‌ته ژێر پرسيارى وه‌رگرتن له كارێكى نوێ يان تاقيكردنه‌وه‌ى بيركارى.
هه‌روه‌ها ئافره‌ته‌كان ناچار كراوون وه‌ڵامى پرسيارى تايبه‌ت به هه‌ست و ميزاجيان بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ئاستى كۆرتيزۆڵ كه رژێنى تايبه‌ت به نائارامييه بزانرێت.
دواى شيكردنه‌وه‌ى به‌ده‌ستهاتووه‌كان و ئه‌نجامه‌كان، زانايان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى بۆنى كراسى هاوسه‌ره‌كانيان كردووه، كه‌متر تووشى فشار و دڵه‌ڕاوكێ بوونه و رێژه‌ى كۆرتيزۆڵ كه‌متر بووه لايان.
به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ى بۆنى كراسى پياوێكى نه‌ناسراويان كردووه، فشاريان زياتر به‌رزبووه‌ته‌وه.
زانايان له‌و بڕوايه‌دان، هۆكارى گهشهيى كاريگه‌رى له‌سه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ى سرووشتى هه‌يه. مرۆڤ له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ترسى له كه‌سانى بێگانه هه‌بووه. به تايبه‌تى له پياوان. بۆيه بۆنى پياوێكى بێگانه سه‌ريكێشاوه بۆ وێناى زيهنى (لێدان و راكردن) و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رژێنى كۆرتيزۆڵ.
و:ئ.ر