زوكربێرگ: گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره له فه‌يسبووك ئه‌نجامده‌ده‌ين
ئامانجى فه‌يسبووك به‌يه‌ك گه‌ياندنى كۆمه‌ڵايه‌تى نێوان تاكه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زرێنه‌رى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، مارك زوكربێرگ، رايگه‌ياند، ئامانجى فه‌يسبووك به‌يه‌ك گه‌ياندنى كۆمه‌ڵايه‌تى نێوان تاكه‌كانه و له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى جه‌نجاڵى و ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارييه، گۆڕانكارى گه‌وره له فه‌يسبووكدا ده‌كه‌ن.
زوكربێرگ، له نوێترين چاوپێكه‌وتنيدا راشيگه‌ياند، له ئێستادا لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى قه‌ره‌باڵغ بووه به هۆى بوونى ناوه‌ڕۆكى په‌يامى كۆمپانياكان و رێكلامه بازرگانى و بڵاوكراوه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، ئه‌مه‌ش وايكردووه، فه‌يسبووك له ئامانجى سه‌ره‌كى خۆى وه‌ك تۆڕێكى كۆمه‌ڵايه‌تى دووربكه‌وێته‌وه، كه بريتييه له ده‌سته‌به‌ركردنى پێويستى به‌كارهێنه‌ران بۆ ده‌ستڕاگه‌يشتن به هاوڕێ و دۆستان و كه‌سه نزيكه‌كانيان.
ئه‌م بڕياره‌ى دامه‌زرێنه‌رى فه‌يسبووك له كاتێكدايه، كه تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه و ره‌خنه‌گرانى پێيان وايه، فه‌يسبووك بووه‌ته هۆى درووستبوونى كێشه‌ى گه‌وره‌ى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سه‌رچاوه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو.
له‌و باره‌يه‌وه زوكربێرگ گوتى: "ده‌مه‌وێت فه‌يسبووك بۆ خۆشى و كات به‌سه‌ر بردن بێت و لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى زياتر پۆستى هاوڕێ و كه‌سوكار و ئه‌ندامانى خێزان بێت و هه‌واڵه سه‌ره‌كييه‌كان ئامانجى فه‌يسبووك نيين".
له حاڵه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌و گۆڕانكارييه‌دا، به‌كارهێنانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك پۆستى كۆمپانيا و سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ و دامه‌زراوه‌كان به شێوه‌يه‌كى كه‌متر ده‌كه‌وێته به‌رچاويان و لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كييان زۆرتر بابه‌ت و پۆستى دۆسته‌كانيان تێدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
زوكربێرگ روونيشيكرده‌وه، ئه‌و گۆڕانكارييه يارمه‌تى به‌كارهێنه‌ران ده‌دات كاتێكى كه‌متر و پڕ سوودتر له فه‌يسبووك به‌سه‌ر به‌رن و ئه‌و كاره‌شمان سوودى هه‌مووانى تێدايه و بۆ ئێمه‌ش باشتره.
تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك له 2004ه‌وه دامه‌زراوه و به به‌ربڵاوترين تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌ژمار ده‌كرێت و مانگانه 2 مليار به‌كارهێنه‌ر كه يه‌ك له‌سه‌ر سێى دانيشتوانى گۆى زه‌وى ده‌كات تێيدا چالاكن.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر