وێنه‌ی ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین بڵاوده‌بێته‌وه
"توركیا ده‌یه‌وێت هێزه‌كه‌ی بخاته ژێر چه‌تری سوپای سووریای ئازاده‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تمه‌ند به چاودێریكردنی جموجووڵه مه‌یدانییه‌كان له سووریا، وێنه‌ی ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانی توركیای له سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی "Directorate 4" له تلیگرامی كه‌ناڵه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه، ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیای كردووه به كردار و ده‌یان ئالیاتی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی خۆی نمایشكردووهو له ناوچه‌ی "هاتای" هاوسنوور له‌گه‌ڵ پارێزگای ئیدلب كۆیكردووهنهتهوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زرێپۆشی جۆری "Kipri" و ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی سه‌رداپۆشراو له‌و شوێنه‌دان و ده‌یه‌وێت له‌ژێر چه‌تری لیوای "سوپای ئازادی سووریا" كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات، هێرش بكاته سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان".