به‌غدا خوێناوی كرا
ته‌قینه‌وه‌كان له یه‌ك كاتدا روویانداوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2017 رایانگه‌یاند: "به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له یه‌ك كاتدا كه له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویداوه، زیاتر له 12 كه‌س كوژراون 66 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن دوو خۆكوژه‌وه كه پشتێنی بۆمبڕێژكراویان له خۆیان به‌ستبووه له یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدراوه‌و به‌شی زۆری قوربانییه‌كانیش كرێكارن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه: "ته‌قینه‌وه‌كان له مه‌یدانی ته‌یرانی به‌غدا روویداوه‌و له‌و شوێنه‌دا بووه كه كرێكاره‌كانی تێدا كۆده‌بنه‌وه".
چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ی نافه‌رمیش له‌سه‌ر ئاماری قوربانییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاترن و تا ئێستا 26 كه‌س كوژراون و 90 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی تهقینهوهكانگهیشتووهته 121 كه‌س.