ئه‌نقه‌ره: ئه‌مريكا يارى به ئاگر ده‌كات
دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'هێزی ئاسایش پارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ، رایگەیاند، "لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەماهەنگیکردن لەگەڵ باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەیەدە/یەپەگە و رەوانەکردنی بە هەزاران بارهەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'هێزی ئاسایش پارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر".
بۆزداغ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی دروستکردنی هێزی سەربازی بۆ رێکخراوی پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە، نووسیوویەتی: "لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەماهەنگیکردن لەگەڵ باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەیەدە/یەپەگە و رەوانەکردنی بە هەزاران بارهەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'هێزی ئاسایش پارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر.
گوتيشى: "ئه‌و هه‌نگاوه بۆ پشتیوانیکردنی تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییەکانە".
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، هه‌روه‌ها گوتى: "ئەمریکا تا ئەمڕۆ کە پشتگیری باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ناسراو بە پەیەدە/یەپەگە ی کردووە، هاوکات ئەو هەنگاوانەی دواتری کە رایگەیاندووە بۆ پشتگیریکردنیان، جێگەی نابێتەوە لەنێو هاوبەشی ستراتیجیی و مۆدێلی شەراکەت و هاوپەیمانی".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی بۆزداغ-دا هاتووە "لەبەرامبەر ئەو هەوڵە ئیستیفزازیەدا کە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی وڵات و ناوچەکەمان دەکات، تورکیا لە پێناو پاراستنی ئاسایشی وڵات و ناوچەکەمان ناسڵەمێتەوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و هەنگاوەکانی. بە گوزارەی بەڕێز سەرکۆمار 'لەوانەیە شەوێک لە ناکاو بێین' ".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ، سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، "دامه‌زراندن و راهێنانى هێزێكى تايبه‌ت به پاراستنى سنوور له لايه‌ن ئه‌مريكاوه سه‌رچاوه‌ى نيگه‌رانيمانه و جێى قبووڵ نييه".
ئه‌مريكا پلانێكى داناوه بۆ دامه‌زراندنى هێزێكى سه‌ربازى كه ئه‌ركى پاراستنى سنوور بگرێته ده‌ست و ئه‌و هێزه به به‌شدارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داده‌مه‌زرێنێت و راهێنانيان پێده‌كات و بڕياره ژماره‌يان بگاته 30 هه‌زار كه‌س.
ئيبراهيم كالن وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا گوتيشى: "مافى ئه‌وه‌مان هه‌يه ده‌ستوه‌ردان بكه‌ين له دژى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مريكا هه‌نگاوى جێى نيگه‌رانيمان ده‌نێت به ئاراسته‌ى شه‌رعيه‌تدان به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و وايان لێده‌كات ببنه هێزێكى هه‌ميشه‌يى له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌وه‌شى گوت: "توركيا رێككارى پێويست له پێناو پاراستنى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى خۆى ده‌گرێته‌به‌ر".
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 14ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا و هاوپه‌يمانماندا هێزێكى سه‌ربازى بۆ پاراستنى سنووره‌كان پێكده‌هێنين.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دواى نيوه‌ڕۆى شه‌ممه 13ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا تۆپبارانى شارى عفرينيان له رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سووريا) ده‌ستپێكرد.
شارى عفرين له ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)دايه و توركيا ئه‌و هێزانه به تيرۆريست وه‌سفده‌كات و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)ن.
ئه‌و تۆپبارانه دواى ئه‌وه هات كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه خۆى راده‌ست نه‌كات، عفرين خاپوور ده‌كه‌ين.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ