شانه نوستووه‌كانی داعش یه‌خه به داهاتووی عێراق ده‌گرن
گه‌ڕانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له عێراق هه‌ڕه‌شه له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له عێراق بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و حكومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت به سێ ئاراسته كار بۆ دوورخستنه‌وه یان ریگهلێگرتنیان بكات.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن له راپۆرتێكدا سێ هۆكاری بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه یان به‌رده‌وامی ته‌قینه‌وه‌كان له عێراق ده‌ستنیشان كردووه‌و نوسیوویه‌تی "سێ هۆكاری سه‌ره‌كی له پشت ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی عێراقن، دیارترینیان به‌هۆی له ده‌ستدانی خاك و شار و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشه‌وه‌یه كه له ساڵی 2014ـه‌وه داگیری كردبوون، چونكه ئێستا رێكخراوی داعش كار بۆ به ئاگاهێنانه‌وه‌ی شانه نوستووه‌كانی ده‌كات تا ره‌وشی ئه‌منی عێراق تێكبده‌ن و ژینگه‌یه‌كی نائارام بخوڵقێنن و به‌و هۆیه‌وه شانه‌كانی رێكخراوه‌كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه مه‌یدانه‌كه".
خالی دووه‌میش په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه كه سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی داڕزاندووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ته‌قینه‌وانه هه‌وڵێك بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و رێگریكردن له‌و هه‌وڵانه‌ی كه باس له ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌كه‌ن. چونكه عه‌بادی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیی وه‌ك گرنگترین شه‌ڕی پاش داعش ناوبردووه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، خاڵی سێیه‌م په‌یوه‌سته به نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی له عێراق و به‌و رێگه‌یه هه‌وڵی په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن ده‌درێت، چونكه ته‌قینه‌وه‌كان كاریگه‌ریی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر ره‌وشی گشتی عێراق به‌تایبه‌تی ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی ده‌بێت".
ئێستا حكومه‌تی عێراق كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م ئه‌ركێكی سه‌خت و ده‌بێت به سێ ئاراسته كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كان بكات، یه‌كه‌میان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و فیكری توندڕه‌وییه پاش ئه‌وه‌ی له رووی سه‌ربازییه‌وه به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئێران توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا به‌ده‌ستهێنێت. به‌ڵام شانه نوستووه‌كانی داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددین له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و سه‌قامگیری عێراق.
جگه له‌وه‌ش ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به زووی پرۆسه‌ی ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی به كرده‌یی ده‌ستپێبكات و له‌مپه‌ری زۆر له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵكاران دابنێت و ده‌وڵه‌ت له‌و مۆرانه‌یه رزگار بكرێت.
ئاراسته‌ی سێیه‌میش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له كاتی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام كاركردن به‌و سێ ئاراسته‌یه هێز و كۆششێكی گه‌وره‌ی ده‌وێت تا جێبه‌جێ بكرێن و روون نییه حكومه‌تی عێراق له توانیایدا ده‌بێت یان نا.
چونكه دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی رۆژی 15/1/2018ـی شاری به‌غدا كه زیاتر له 120 كه‌سی كرده قوربانی، ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری تێدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی عێراق، كه هێشتا خه‌ڵكه‌كه‌ی تامی سه‌ركه‌وتنه سهرباییهكانیان به‌سه‌ر داعشدا نه‌كردووه.