ليستى هاوپه‌يمانى و قه‌واره به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ببينه
ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران داواكارى ليست و قه‌واره‌كانى بۆ به‌شداريكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردن له كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رياز به‌دران رايگه‌ياند، دواى لێكۆڵينه‌وه، ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران داواكارى ليست و قه‌واره‌كانى بۆ به‌شداريكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سند كرد.
گوتيشى: تا ئێستا 27 هاوپه‌يمانى په‌سند كراوون و 143 حزب و لايه‌نى سياسى له‌و هاوپهيمانێتيانه به‌شدارن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و لايه‌نانه‌ى نه‌چوونه‌ته ناو هاوپهيمانێتييهكانهوه پێويسته تا 10ى شوبات/ فێبرايه‌رى داهاتوو ناوى كانديده‌كانيان ره‌وانه‌ى كۆميسيۆن بكه‌ن.
بڕياره له 12ى ئايار/ مايۆى داهاتوو، هه‌ڵبژاردنى گشتى و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاكان له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.





