عه‌بادى: هه‌ڵبژاردنه‌كان دواناخرێن
چه‌ند لايه‌نێكى ديكه هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌تيكرده‌وه، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دوابخرێن.
بڕياره له مانگى ئايارى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاكان ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ريه‌ك له سوننه‌كان و چه‌ند لايه‌نێكى ديكه هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سوننه‌كان ده‌ڵێن به هۆى ئه‌وه‌ى دوو مليۆن و نيو هاووڵاتى سوننه ئاينزا ناوچه‌كانيان به‌جێهێشتووه و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين پێويسته هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێن.
بڕياره له دانيشتى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پڕۆژه ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ بكات و واده‌يه‌ك بۆ ئه‌نجامدانيان ديار بكات.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق پێشنيازيكردووه، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له 12ى ئاياردا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ عه‌بادى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ره‌تيكرده‌وه له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌كدا دانووستان بكات بۆ ئه‌وه‌ى گرووپه چه‌كدارييه‌كان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ره‌تيكرده‌وه، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێن.
و:ئ.ر