خالد عوبێدی گورزێكی دیكه له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌وه‌شێنێت
كوتله‌ی بهیارقول خه‌یر: پۆسته‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و گه‌نده‌ڵی دابه‌ش ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
كوتله‌ی "بهیارقول خه‌یر" كه له‌لایه‌ن خالد عوبێدی وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، كشانه‌وه‌ی خۆی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه مازن ئهشیقهر، سه‌ركرده له كوتله‌ی "بهیارقول خه‌یر" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، "ئێمه بڕیاری كشانه‌وه‌مان له هاوپه‌یمانی "سه‌ركه‌وتن" داوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری ژماره‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ژێر چه‌تری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا و، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین هه‌موو پۆسته‌كان له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و گه‌نده‌ڵی دابه‌ش ده‌كرێن".
هه‌وره‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی "بهیارقول خه‌یر" گوتی، "ئێمه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به سه‌ركردایه‌تی دكتۆر خالد عوبێدی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بژارده‌ی روون و ئاشكرا بخه‌ینه به‌رده‌م هاووڵاتیان، كه دوور بێت له دزه‌كردنی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی دیاریكردنی به‌ربژێری لێهاتوو و پیشه‌یی و نیشتیمانپه‌روه‌ر و ده‌ستپاك له سه‌رانسه‌ری عێراق".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراقیش، زۆربه‌ی ئه‌و درزانه‌ی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی كه‌وتوون، به‌هۆی چوونی ره‌وتی حكمهی عه‌مار حهكیمهوهیه بۆ ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بڕیاری گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كشانه‌وه له‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌بووه، له‌كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی حه‌شد ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی به‌ناوی "سه‌ركه‌وتنی عێراق" له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا تووشی زنجیره‌یه‌ك لێكترازان و هه‌ڵوه‌شان بووه‌ته‌وه، له هه‌مووشیان گه‌وره‌تر كشانه‌وه‌ی ئیئتیلافی "فه‌تح" بوو، كه‌له‌لایه‌ن گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.