دەمیرتاش دادگایی دەكرێت
لەسەر دوو تۆمەت گوتەی لێوەردەگیرێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان، (ھەدەپە) لە ئەنقەرە دادگایی بكرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكان سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەۆركی زیندانیكراوی ھەدەپە، لەسەر دوو دۆسیە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت و گوتەی لێوەربگیرێت، دۆسیەی یەكەمیان لەسەر ھەڵبژاردنەكانی 2015 دەبێت، كە دەگوترێت، بێڕێزیی بەرامبەر وەزیری ناوخۆی توركیا كردووە. لە دۆسیەی دووەمیشدا بە سووكایەتیكردن بە دەوڵەت و حكومەتی توركیا تۆمەتبار دەكرێت.
رۆژی 12/1/2018، مانگە بۆ یەكەمجار دوای دەستگیركردنی، دەمیرتاش لە ئیستانبۆڵ چووە بەردەم دادگا.
له 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) له‌گه‌ڵ 11 په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان به تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ده‌ستگیركران.
سەرچاوە: CNN