ئه‌ركه‌كانی ناتۆ له عێراق و سووریا ده‌گۆڕێ
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازی ناتۆ: كه‌متر شه‌ڕده‌كه‌ین و ئاسایش ده‌پارێزین
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی رایگه‌یاند: "رۆڵی ھێزه‌كانیان له عێراق و سووریا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت و له ماوه‌ی داهاتوو ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و دوو وڵاته شكستیانهێناوه.
پیته‌ر بافڵ، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازی ناتۆ، رۆژی سێشه‌ممه 16/1/2017 پێش ئه‌وه‌ی بچێته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی وه‌زیرانی به‌رگری هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له برۆكسێل گووتی: "هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان له عێراق و سووریا هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام ده‌چینه قۆناغێكی تازه‌وه‌و ئۆپراسیۆنی شه‌ڕكردن كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ".
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له كۆتاییه‌كانی مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو: "ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سووریا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ خوار هه‌زار چه‌كدار و 98% خاكی ئه‌و ناوچانه‌یان له ده‌ستداوه كه له ساڵی 2014ـه‌وه داگیریان كردبوو".
هه‌روه‌ها عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق گوتوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ ناتۆ رێككه‌وتووین تا پاڵپشتی هێزه‌كانی سنوورپارێز بكه‌ن و پڕچه‌كیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دزه‌كردنی چه‌كدارانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان بگرن له سووریاوه نه‌په‌ڕنه‌وه عێراق".