ئه‌مریكا داوای وه‌سیه‌تنامه له هاووڵاتیانی ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بچێته كۆریای باكوور با ئاماده‌كاریی بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یشی بكات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئامۆژگاریی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت "پێویسته ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن گه‌شت بۆ كۆریای باكوور بكه‌ن، پێشتر وه‌سیه‌تنامه بنووسن و ئاماده‌كاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان بكه‌ن و كه‌سێكی به‌رپرس بۆ چاودێریكردنی منداڵ و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانیان دابمه‌زرێنن".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مریكی، ئه‌و رێنمایی و ئامۆژگارییه نوێیه‌ی ئه‌مریكا پشتی به‌و بنه‌مایانه به‌ستووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ساڵی رابردوو دهریكردووهو داوا له ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات له‌م كاتانه‌دا داوا نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێبدرێت بچنه ئه‌و وڵاته داخراوه "كۆریای باكوور" ته‌نها له هه‌ندێك بارودۆخی زۆر تایبه‌ت نه‌بیت رێگه به هاووڵاتیان ناده‌ن بچنه كۆریای باكوور".
كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌و رێوشوینه تازانه پاش مردنی قوتابی ئه‌مریكی "ئهوتو وارمپێر" ده‌رچووه كه له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا بوو، له‌و كاته‌ی پشووی هه‌فتانه‌ی له پیۆنگ یانگ به‌سه‌ر ده‌برد، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكووره‌وه ده‌ستگیركرا و سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام هاوینی رابردوو له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی گه‌ڕایه‌وه ئه‌مریكا و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆچیی دوایی كرد".
پاساوی وه‌زاره‌تیش بۆ ئه‌و رێگریی و ئامۆژگاریانه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: "كاتێك هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له كۆریای باكوور رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ببنه‌وه، وه‌زاره‌ت ناتوانێت به هانایانه‌وه بچێت و یارمه‌تیان بدات، چونكه هیچ باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ئه‌مریكا له كۆریای باكوور نییه. جگه له‌وه‌ش نێوانی پیۆنگ یانگ و واشتنتن به دۆخێكی دژوار و گرژدا تێده‌په‌ڕێ. بۆیه ده‌بێت خۆیان بۆ خراپترین ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكه‌ن".