كچە رۆژنامەنووسێكی كورد دەستگیركرا

پۆلیس چووەتە سەر ماڵیان

K24 - ھەولێر

رۆژنامەنووسێكی كورد لە  شاری مێرسینی توركیا لە ماڵەكەی خۆی لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیركرا.

بە گوێرەی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی توركیا لە شاری مێرسین، ھەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێكی كورد بەناوی سەمرا ئۆزلو، كە لە رادیۆی سەس، كاری دەكرد لەلایەن پۆلیس دەستگیركرا".

سەمرا ئۆزلو، بەرپرسی لقی مێرسینی رادیۆ سەس بوو، کە پێشتر بە بڕیاری حكومەتی توركیا داخرا، ئەو رادیۆیە بە ھەردوو زمانی كوردی و توركی بەرنامەكانی پەخش دەكرد.

رادیۆی سەس لە مێرسین- ئەرشیف
رادیۆی سەس لە مێرسین- ئەرشیف