ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا: دامه‌زراندنى سوپايه‌ك بۆ تيرۆريستان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا دواى كۆبوونه‌وه‌ى به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا دواى كۆبوونه‌وه‌ى به سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "رێگه به دامه‌زراندنى رێڕه‌وێك بۆ تيرۆريستان له سنووره‌كانمان ناده‌ين".
هه‌روه‌ها هاتووه: "رێگه به دامه‌زراندنى سوپايه‌كى تيرۆريستى له‌وێ ناده‌ين و هه‌موو رێگايه‌كى پێويست ده‌گرينه‌به‌ر له دژى".
ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركى ئه‌وه‌شى وتووه: "به‌داخه‌وه بۆ بڕيارى هاوپه‌يمانى ئه‌نقه‌ره له باره‌ى تيرۆريستانه‌وه كه ره‌چاوى ئاسايشى توركياى نه‌كردووه".
ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواشى كردووه، "پێويسته هه‌موو ئه‌و چه‌كه‌ى دراوه‌ته په‌كه‌كه/ يه‌په‌ده، يه‌په‌گه‌ى تيرۆريست به بێ دواكه‌وتن لێيان وه‌ربگيرێته‌وه".
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، "له قۆناغى يه‌كه‌مدا رێككارى پێويست به شێوه‌ى يه‌كلاكه‌ره‌وه و ده‌ستبه‌جێ ده‌گيرێنه به‌ر بۆ زاڵبوون و كۆتايهێنان به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى روويان له وڵاته‌كه‌مانه له خۆرئاواى سوورياوه و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ئاسايش و پاراستنى ماڵ و موڵكى هاووڵاتيان و به‌هێزكردنى ئاسايش له‌سه‌ر سنوور".