توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات

"زیان بەر ھاووڵاتیان كەوتووە"

K24 - ھەولێر

سوپای توركیا چەند گوند و ناوچەیەكی سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات.

ئاژانسی ھەواڵی ھاوار بڵاویكردەوە: "تۆبخانەكانی سوپای توركیا، چەند ناوچەیەكیان لەسەر سنووری عەفرین تۆپباران كردووە و لە گوندی سیجێ كە دەكەوێتە  نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان، چەند گولـلە تۆپێك بەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان كەوتووە، ھەروەھا تۆپبارانەكە گوندەكانی مەروانییە و گرزیلی گرتووەتەوە و لەوێش تۆپبارانی نێو ماڵی ھاووڵاتیان كراوە"..

بەگوێرەی ھاوار: "لە لایەكی دیكە ھەریەك لە گوندەكانی ئیسکا و شادیرا، بەیلۆنیە، مالکییە و عەین دەقنەی، لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای توركیا تۆپباران كراون و زیانی زۆریش بەر ھاووڵاتیان كەوتووە".

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە توركیا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر عەفرین، ھێزی لەسەر سنوور كۆكردووەتەوە، پێشتریش به‌كیر بۆزداگ، گوته‌بێژی حكومه‌تی توركیا و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا رایگەیاندبوو: "پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین وایه‌، كه‌ پێویسته‌ زانیارییه‌كان نهێنی بن و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستپێكردن و به‌رده‌وامی و كۆتایی هاتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاشكرا ناكرێت".

ھ.م

توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات
توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات
توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات
توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات
توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات
توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات
توركیا رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات