سوپای توركیا به‌نیازی هێرشكردنه
بهربهسهتهكانی سنووری له‌گه‌ڵ عه‌فرین هه‌ڵگرتووه‌و كه‌وتووه‌ته به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای توركیا نیازی ده‌ستپێكردنی هێرشی هه‌یه و چووه‌ته حاڵه‌تی به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشی و به‌شێكی به‌ربه‌سته‌كانی سنووریشیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی عه‌فرین هه‌ڵگرتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی توركیا، كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18/1/2018 بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوره‌كانی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كه‌وتوونه‌ته به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشییه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی توركیا، سوپا له 12 خاڵی له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین، چه‌ند به‌شێكی به‌ربه‌سته‌كانیان هه‌ڵگرتووه".
ئه‌و جموجوڵه‌ی سوپای توركیا پاش ئه‌وه‌یه كه شه‌وی رابردوو، سوپای توركیا و "سوپای ئازادی سووریا" پێگه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ـیان له عه‌فرین بۆردوومان كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش سوپای توركیا هێز و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی زیاده‌ی هێناوه‌ته ناوچه‌كاتی هاتای و كلیس له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین.
شه‌وی رابردووش، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، مه‌ترسیان له‌سه‌ره و بڕیاریدا هه‌نگاوی پێویست و خێرا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له رۆژئاوای سووریاوه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه بگرنه‌به‌ر، تا ده‌سته‌به‌ری ئارامی هاووڵاتیانیان بكه‌ن".
په‌یوه‌ست به‌و پێشهاتانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی عه‌فرین رووده‌ده‌ن، پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" رۆژی چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین رابگرن كه زیاتر له ملیۆنێك كه‌سی تێدا ده‌ژی".
هه‌روه‌ها داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكه‌نه ناوچه‌ی پارێزراو".
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ش له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا راینگه‌یاندووه: "ئه‌وان رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێك ده‌بنه‌وه كه بكرێته سه‌ریان و ملكه‌چی پیلانه‌كانی توركیا نابن".