په‌رله‌مانتارێكی سووریا: توركیا له عه‌فرین تووشی شۆك ده‌بێت
عومه‌ر ئۆسێ: سه‌ركرده‌كانی یه‌په‌گه و سوپای سووریا و رووسیا كۆبوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
عومه‌ر ئۆسێ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووری، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه جددییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی عه‌فرین هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری زۆره له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر یان چه‌ند رۆژی داهاتوودا سوپای توركیا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ناوچه‌كه. به‌ڵام كۆبوونه‌وه له نێوان یه‌په‌گه و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سووریا و رووسیا ئه‌نجامدراوه‌و توركیا رووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌كی توند ده‌بێته‌وه".
له‌هه‌مان كاتدا ئۆسێ ئاشكرایكردووه، كه زانیاری هه‌یه "ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتنێكیان كردبێ و ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرابێت".
رۆژنامه‌ی "الوطن"ـی سووری، له زاری "عومه‌ر ئوسێ"ـی گواستووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر توركیا هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین بدات، تووشی شۆك ده‌بێت، چونكه شه‌ڕی عه‌فرین به ئاسانی بۆ توركیا ناچێته سه‌ر و رووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌كی توند ده‌بنه‌وه، هه‌موو كوردی سووریا له پشت خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌وه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها سوپای سووریاش به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌سێت و توركیا بێ ئه‌وه‌ی دووچاری زیانێكی گه‌وره ببێته‌وه، ناتوانێت ئه‌و ناوچه‌یه داگیربكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سووریا گوتوویه‌تی: "پشتبه‌ستنی هه‌ندێك له برایانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات به ئه‌مریكییه‌كان له جێگای خۆیدا نییه، پێویسته كورده‌كانی سووریا هێلكه‌كانیان نه‌خه‌نه سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، چونكه له كۆتاییدا ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی پراگماتیه و ده‌ستبه‌رداری هاوبه‌شه‌كه‌ی نابێت كه پێكه‌وه ئه‌ندامی ناتۆن".
ئۆسێ ده‌ڵێت: "دیدار له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سووریا و رووسیا له بنكه‌ی سه‌ربازی حمیمیم ئه‌نجامدراوه‌و به‌رده‌وامیشه، هیوادارم به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو كۆتاییان بێت، تا رووبه‌ڕووی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی توركیا به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری سووریا ببنه‌وه، جا له عه‌فرین بێت، یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه".