ژنه پێشكه‌شكارێكى ئێم بى سى كۆچى دواييكرد
به‌رنامه‌ى "صباح الخير يا عرب"ـى له كه‌ناڵى ئێم بى سى پێشكه‌ش ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
ژنه ميدياكارى عێراقى، ئاڵا عه‌وادى كه به‌رنامه‌ى "صباح الخير يا عرب"ـى له كه‌ناڵى ئێم بى سى پێشكه‌ش ده‌كرد، به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه كۆچى دواييكرد.
هاوڕێكانى له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، عه‌وادى ره‌تيكردبوويه‌وه، كه هه‌واڵى نه‌خۆشكه‌وتن و تووشبوونى به شێرپه‌نجه به باوكى بڵێت.