وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر عه‌فرین هاته ده‌نگ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: پاساوه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین لاوازن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نییه، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شاره له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، ئارامی ناوچه‌كه تێك ده‌دات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان زانیاری ته‌واویان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان نییه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری رووداوێكی له‌م جۆره، ئارامی ناوچه‌كه تێك ده‌چێت و ئه‌مه‌ریكاش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا نییه.
هه‌وره‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، بیانۆی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه لاوازه و، هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین سنووره‌كانی توركیا ناپارێزێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ هه‌ینی، نوره‌دین جانیكلی، وه‌زیری به‌رگری توركیا ده‌ستپكردنی هێرشی سه‌ر عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه به تۆپبارانكردن له سنووره‌وه راگه‌یاند.
وه‌ك رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، زریپۆش و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له گوندی سوجدیجی سنوورییه‌وه، ده‌ستیان به بۆردومانكردن و تۆپبارانكردنی سنووری شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كردووه.
ئه‌م قسانه‌ی جانیكلی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی هابه‌ر تورك هاتووه و رایگه‌یاندووه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌كرده‌یی له سنووره‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هێشتا له سنوور نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه. كاتێك كه ده‌ڵێم به‌كرده‌یی، مه‌به‌ستم ئه‌وه هیچ ههڵهتێگهیشتنێك روونه‌دات، چونكه هێزه‌كانمان هێشتا نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌ودیو سنوور".
هه‌وره‌ها گوتیشی: "هیچ جێگره‌وه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ست نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و تۆڕ و گروپانه له باكووری سووریا له‌ناو ببه‌ین كه ئێمه به تیرۆرست ده‌یانزانین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه كوردییه‌كانی سه‌ر به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده، كه توركیا به باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه ناویان ده‌بات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ش رایگه‌یاندبوو، بۆردومانی ناوچه‌كانی سنووری عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه له‌نیوه‌شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه و، تائێستا نزیكه‌ی 70 گوللـه تۆپیان ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه.
هه‌روه‌ها یه‌په‌گه جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له دژی هێزه كوردییه‌كان، ئه‌مه سه‌ختترین بۆردومانه كه بۆسه‌ر ناوچه كوردییه‌كان ئه‌نجامیداوه.