3 ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید داوای گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌كه‌ن
داوا له پێرێز ده‌كه‌ن هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بدات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه 3 ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید داوا پێرێزی سه‌رۆك ده‌كه‌ن بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بدات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 جه‌نیوه‌ری 2018، ئاشكرای كردووه كه سێرخیۆ رامۆس رۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی فلۆرێنتینۆ پێرێز هه‌یه، رامۆس داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه نێیمار بگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مارسێلۆی به‌رازیلی دووه‌م ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌دریده كه به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه نێیمار بگوازێته‌وه و به‌ڵێنیشی داوه له رازیكردن نیمۆی هاونیشتیمانی رۆڵی گه‌وره ببینێت.
سێیه‌م یاریزان كه داوای له پێرێز كردووه نێیمار بگوازێته‌وه، ئیسكۆیه، به‌وپێیه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان ئه‌م دوو یاریزانه لاوه‌دا هه‌یه.
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆنا روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
