سووریا وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه
سووریا ره‌تی ده‌كاته‌وه پێشتر له‌لایه‌ن توركیاوه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ئاگادار كرابێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشتر توركیا ئێمه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ئاگادار نهكۆدتهوه و، ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیای بۆ سه‌ر خاكی سووریا به‌توندی ئیدانه كرد. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، گوایا پێشتر به‌نووسراوێكی فه‌رمی حكومه‌تی دیمه‌شقیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاگاداركردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، پێشتر به‌نووسراوێكی فه‌رمی حكومه‌تی سووریایان له‌و پرۆسه سه‌ربازییه ئاگاداركردۆته‌وه، كه بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزه كوردییه‌كان له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان پێكردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، له‌و لێدوانه‌دا چاویش ئۆغلۆ گوتبووی، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر وشكانی و له ئاسمانه‌وه پێگه‌كانی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ده‌كاته ئامانج و گوتیشی، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دانین هاوپه‌یمانان به‌رگری له تیرۆریستان بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپای توركیا له 95% ئامانجه‌كانی له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری پێكاندووه.