یڵدرم: به‌یانیش له سووریا به‌رده‌وامی به ئه‌ركی خۆمان ده‌ده‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: هێزه ئاسمانییه‌كانمان نزیكه‌ی ته‌واوی ئامانجه‌كانی له عه‌فرین پێكاندووه
K24- هه‌ولێر:
بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی پێشهاته‌كان به‌یانیش سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی یڵدرم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتووه و جه‌ختی كرده‌وه، بۆ به‌یانیش به‌گوێره‌ی پێشهاته‌كان، هێزه پیاده‌كانی سوپای توركیا له‌ناو خاكی سووریا به‌رده‌وامی به ئه‌ركی سه‌ربازی خۆیان له دژی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ده‌ده‌ن.
یڵدرم گوتیشی: "هێزه ئاسمانییه‌كانمان له میانه‌ی هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین، نزیكه‌ی ته‌واوی ئامانجه‌كانیان پێكاندووه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا قۆناغێكه له‌و كرده سه‌ربازییه‌ی كه بڕیارمانداوه له‌ناو خاكی سووریا ئه‌نجامی بده‌ین".
دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی دوێنێوه هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان به بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی سه‌ر به شاری عه‌فرینی رۆژئاوا كوردستان كرد، ئه‌مڕۆ له ئاسمانیشه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له‌و ناوچه‌یه چڕتر كرده‌وه.