ئه‌ردۆغان بۆ يه‌په‌گه: پشت به ئه‌مريكا مه‌به‌ستن بۆ شكستپێهێنانمان
شه‌ڕى عفرين به بێ وه‌ستان به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆشدارى دايه كورد، له‌وه‌ى پشت به ئه‌مريكا ببه‌ستێت بۆ شكستهێنان به هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له رۆژئاواى كوردستان.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م لايهنگرانيدا له ويلايه‌تى بۆرساى خۆرئاواى توركيا له وتارێكدا هێرشى كرده سه‌ر يه‌په‌گه و په‌يه‌ده و په‌كه‌كه و ئه‌و رێكخراوانه‌ى به "تيرۆريست" ناوبردن.
ئه‌ردۆغان گوتى: "ئێستا ده‌بينين چۆن رێكخراوى په‌يه‌ده‌ى تيرۆريست راده‌كات. ئه‌وان راده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له راوهدوونانيان و شه‌ڕى عفرين به بێ وه‌ستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "شه‌ڕى عفرين درێژه ناكێشێت و له ماوه‌يه‌كى كورتدا عفرين پاكدهكهينهوه له تيرۆريستانى په‌كه‌كه و په‌يه‌ده".
هه‌روه‌ها روويكرده جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له عفرين ز گوتى: "گره‌و له‌سه‌ر هاوكارى ئه‌مريكا نه‌كه‌ن، ئه‌مريكييه‌كان دادتان ناده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ندێك له هاوپه‌يمانه‌كانمان 200 بارى فڕۆكه و 5000 بارهه‌ڵگر چه‌ك و تهقهمهنييان بهخشيوهته ئه‌و رێكخراوانه".
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.