به‌شار ئه‌سه‌د: توركيا به‌رده‌وام پشتيوانى له تيرۆر كردووه
ئه‌و جۆره سياسه‌ته له دژى سووريا په‌يڕه‌و ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د هێرشى توركياى بۆ سه‌ر عفرين به "دوژمنكارى" وه‌سفكرد و گوتى: "ئه‌نقه‌ره هه‌ر له يه‌كه‌م رۆژى قه‌يرانى سوورياوه ئه‌و جۆره سياسه‌ته له دژى سووريا په‌يڕه‌و ده‌كات".
ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د پێشوازيكرد له كه‌مال خه‌رازى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ستراتيژى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران و له‌و ميانه‌يه‌دا رايگه‌ياند، "سياسه‌تى توركيا له‌سه‌ر بنه‌ماى پشتيوانيكردن له تيرۆر و تيرۆريستان بنياتنراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێران به پێچه‌وانه‌ى توركياوه له هه‌موو هه‌نگاوێكدا پشتيوانى و هاوكارێكى گه‌وره‌ى سووريا بووه".