"مێسی له نێو یاریگه سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بووه له گواستنه‌وه‌ی پاوڵینهۆ"
سكۆلاری چه‌ندان راستی ئاشكرا ده‌كات
لویس فلیپ سكۆلاری راهێنه‌ری به‌رازیلی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: مێسی پێشتر یاری پاوڵینهۆی سه‌یر كردووه و رۆڵی له گواستنه‌وه‌ی بینیوه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 21 جه‌نیوه‌ری 2018، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا دیمانه‌یه‌كی كورتی لویز فلیپ سكۆلاری بڵاوكردۆته‌وه كه پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی گوانژۆی چینی سه‌رپه‌رشتی راهێنانی پاوڵینهۆی كردووه.
له به‌رسیڤی ئه‌وه‌ی كه ئایا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پاوڵینهۆ هه‌بووه، سكۆلاری ده‌ڵێت: من ته‌نیا یارمه‌تیم داوه و رێنماییم كردووه و له شێواز و ته‌كتیكی یاریكردن ئاگادارم كردۆته‌وه، به‌ڵام پاوڵینهۆ خۆی خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی باشه و پابه‌نده به‌هه‌موو رێنماییه‌كان.
سكۆلاری ده‌ڵێت: لیۆنێل مێسی پێشتر زانیاری له باره‌ی پاوڵینهۆ هه‌بووه و ده‌یزانی سوودێكی زۆری لێ ده‌بینێت، ئێستاش له نێو یاریگه لیۆ سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه له پاوڵینهۆ.
سكۆلاری له باره‌ی رۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا ده‌ڵێت: نێیمار یاریزانێكی گه‌وره‌یه و هاوتای كریستیانۆ و مێسییه، دڵنیام له 2018 ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی ناسناوی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی هه‌یه، دڵنیام تا 2 ساڵی دیكه نێیمار به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ده‌دره‌وشێته‌وه.