نێچيرڤان بارزانى و عه‌لى لاريجانى كۆبوونه‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌لى لاريجانى كۆبوويه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ميانه‌ى سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى بۆ كۆمارى ئيسلامى ئێران، كه‌مێك پێش ئێستا شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عه‌لى لاريجانى كۆبوويه‌وه‌.

شاندى هه‌رێم پێكهاتووه‌ له‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌فين دزه‌يى وته‌بێژى حكومه‌ت.

پێشتريش شاندى ناوبراو له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران كۆبوونه‌وه‌.